AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٥:٢٠:٥٥ د.ن
1406829

پێویستە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەربکرێن

ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر رایگەیاند: پێویستە حکومەتی عێراق رێکاری پێویست بۆ کردنە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق بگرێتە بەر.

ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی لە عێراق بچنە دەرەوە، چونکە هیچ هۆکارێک و پێویستییەک نەماوە بۆ مانەوەیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەگەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بمێننەوە، ئەوا پێشبینی ناکرێت توانا سەربازییەکانی سوپای عێراق و دامەزراوە ئەمنییەکانی دیکە بەرەوپێش بچێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، جێگای شەرمەزارییە دوای ئەو هەمو دەستکەوت و سەرکەوتنە گەوەرانەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لە جەنگی دژ بە داعش بەدەستی هێنا، پێویستیان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەبێت.

هادی عامری باسی لەوەشکردووە، لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە هەمو رێکارێکی پێوست بۆ دیاریکردنی خشتەی کاتی، بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بگرێتە بەر.

روونیشیکردەوە، دوای ماوەیەک لە هێمنی، دبارە بەئامانجگرتنی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و هەریر لەلایەن گروپە چەکدارییەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق دەستی پێکردەوە، ئەوەش کاردانەوەیەکی ئاساییە بەرامبەر وڵاتانی ئەمریکا و هەندێک وڵاتانی ئەوروپا و قەوارەی زایۆنی، ئەویش بەهۆی ئەو توند و تیژییەی بەرامبەر خەڵکی غەززە دەیگرنە بەر.

342/