AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٢:٤٥:٢٨ د.ن
1406393

ئامانجەکانی تورکیا لە هێرش بۆ سەر کوردی سووریا

سەرۆکی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا پێی وایە ئامانجی سەرەکی تورکیا لە هێرش بۆ سەر کوردەکان هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی دژە داعش، دەرکردنی کوردەکان لە باکووری سووریا و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچەیە.

 ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا، لێکەوتەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی تۆقێنەر وەسف کرد.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەنیستیتۆ کۆردیش لە واشنتۆن ڕاپۆرتی دا کە تورکیا پلانێکی مەترسیداری لە باکووری سووریا هەیە.

ناوبراو لە درێژەدا بەم شێوەیە ئاماژەی دایە سەر ئاامنجەکانی تورکیا لە ئەو هێرشانە: یەکێک لە ئەمانجەکانی تورکیا گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانە. هەروەها ناوبراو پێی وایە کە ئەو هێرشانە کە لەلایەن ئەمریکا پشت گوێ دەخرێت ڕێگا بۆ هەڵاتن و چالاکی داعش خۆش دەکات.

هەروەها وتیشی کە تورکیا دەیەوێت خزمەتگوزاری بە خەڵکی ئەو ناوچە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی تووشی کێشە بکات.

342/