AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٢:٤٤:٤٠ د.ن
1406392

ئاماری شەهیدانی غەززە 8000 کەسی تێپەڕاند/ 5 هەزار سەربازی ئەمریکایی لە بەرەی ئیسرائیلدا شەڕ دەکەن

ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت هەزار کەس و لە ئێستادا پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی هاوبەشن لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.

دوایین وردەکارییەکانی تاوانەکانی ئەرتەشی "ئیسرائیل" بۆ چوونە ناو غەززە ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی شەوی ڕابردوو بۆ چوونە ناو غەززە لە ڕێگەی وشکانییەوە کردووە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، "ئیسرائیل" سیناریۆی دووبارەبووەوەی ساڵی ٢٠١٤ی خۆی بەکارهێنا بۆ ئۆپەراسیۆنیکردنی چوونە ناو غەززە، هەروەها سێ کەتیبە و چەند لیوایەکی ئەمریکی بۆ چوونە ناو غەززە لە میحوەرەکانی کەمپی بریج، بەیت هانون، بەیت لاهیا و باکووری خان یونس هاتوونەتە بەرەی شەڕ دژی فەلەستین.

هۆکاری سەرکەوتنی سنوورداری پێشڕه وی سوپای زایۆنیستی له دزه کردنی ناوچەکانی باکووری کەرتی غه ززە بۆ ئۆپڕاسیۆنی دابەشکردنی غەززه بۆ دوو یان 3 میحوەر بۆ پێشڕەوی له یەک کاتدا به پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی ئینتەرنێت و بەرکەوتنی چەکدارانی بەرخۆدان پێش جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی دزەکردن دەگەڕێتەوە.

342/