AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٢:٤١:٤٦ د.ن
1406386

ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا

بە وتەی سەرهەنگی خانەنشین کراوی ئەرتەشی ئەمریکا ، لەوانەیە ئەمریکا بەزوویی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێتەوە.

 مایلز کاگینز، سەرهەنگی خانەشنین کراوی ئەمریکا و وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی دژەی داعش، وتی ئەگەری هەیە ئەمریکا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە گوشاری زۆر لەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچە و بە پێ کەم بوونوەی چالاکییەکانی داعش نووسی: گوشاری ناوخۆیی لە ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا بەرز بووەتەوە.

کاگینز هەروەها نووسیویە کە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە ئەگەری سەرکەوتنی ترامپ یان هەر کۆماری خوازێکی دیکە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تا ڕادەیەک یەکلاییە.

هەروەها وتوویە کە بە پێ کردنە ئامانجی بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق و سووریا لە ئەم دواییەدا، ئەگەری کشانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لە ئەگەری هەڵبژاردنی دیمۆکراتەکانیش هەر هەیە.

کاگینز ئەوەشی باس کردووە کە لە ئەو ئەگەرەدا کوردەکانیش لەگەڵ ڕووسیا و حکومەتی ناوەندی ڕێککەوتن دەکەن.

342/