AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٢٣:٤٧ د.ن
1405399

دۆناڵد ترامپ بە هیچ لەونێک پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا نەکرد

بە گوێرەی کتێبی بیرەوەرییەکانی ئەندامی پێشووری کۆنگرە، دۆناڵد ترامپ بە سووک قسە کردن سەبارەت بە کوردەکانی سووریا وتبووی بۆچی دەبێ پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا بکات.

 ئادێم کین زینگر، ئەندامی پێشووی کۆنگرەی ئەمریکا لەم دواییەدا کتێبێکی نووسیوە کە تێێدا هاتووە کە ترامپ بە سووکایەتییەوە سەبارەت بە کوردەکانی سووریا قسەی دەکرد.

ناوبراو لە کتێبەکەیدا ئاماژەی کردووەتە سەر کۆبوونەوەیەک کە سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا لە ساڵی 2019 لە کۆشکی سپی بەڕێوە چووبوو، کە تێیدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپ لەوانە بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ناوبراو داوای پاڵپشتی ترامپ ە کوردەکانی سووریا و نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی کردبوو کە ترامپ لە ئەو بارەوە سووکایەتی کردووە بە کوردەکان و وتوویە کە ترامپ بە هیچ لەونێک ئامادە نەبوو پاڵپشتی لە کوردەکان بکات لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا.

342/