AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٢٢:٥٠ د.ن
1405397

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوپەیوەند بە فەلەسین چووە نیۆیۆرک

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای بەرز بوونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل و ئەگەری چڕ بوونەوەی قەیرانی ناوچەیی، بە مەبەستی گفتوگۆی نێودەوڵەتی چووە نیۆیۆرک.

 حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای بەرز بوونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل و ئەگەری چڕ بوونەوەی قەیرانی ناوچەیی، بە مەبەستی گفتوگۆی نێودەوڵەتی چووە نیۆیۆرک.

ناوبراو دوای گەییشتنی بە نیۆیۆرک وتی: دۆخی نوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە پێ کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە و پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ئیسرائیل خەریکە دەگاتە خاڵێکی نیگەرانکەر بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە و هە رچرکە ئەگەری لە کۆنترۆڵ دەرچوونی دۆخەکە هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: لە ئەمڕۆدا دەمەوێت لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش لە ئەو بارەوە دیدار بکەم.

هەروەها وتیشی: پێشنیار و دەسپێشخەری ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئەو شەڕە لەبەر ئەوەی کە سەقامگیری ناوچەکە تێیدا ڕەچاو نەکرابوو لەلایەن ڕووسیا و چینەوە ڤێتۆ کرا و لە ئەو بابەتەشدا هەوڵی ئێمە و باڵوێزەکانمان کاریگەر بوو.

ناوبراو جەختی کرد: ئەوەی کە بۆ ئێمە گرینگە، ڕاگیرانی بەپەلەی جەنایەت یجەنگی و کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، ناردنی بەپەلە و بەربڵاوی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و وەستاندنی کۆچاندنی زۆرەملێ خەڵکی غەززەیە کە لە هەر بڕیارنامەیەکدا دەتوانێت بنووسرێت.

342/