AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٢٩:٢٦ د.ن
1404368

کۆڕبەندی ئاوانا لە ئەستەنبۆڵ دەستیپێکرد/ ئاژانسی هەواڵی مێهر بەشدارە

کۆبوونەوەی وەفدی جێبەجێ کار و تەکنیکی ئاژانسەکانی هەواڵی ئاسیا لە ئەستەنبۆل دەستی بە‌کار کرد.

 کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی و تەکنیکی کۆمەڵەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئاسیا و ئۆقیانووسیە "OANA" لە ئەستەنبوڵ بە تەوەری "هاوکاری نێوان ئاژانسەکانی هەواڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست" دەستپێکرد.

پەنجاو یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی و تەکنیکی ئاژانسەکانی هەواڵی ئاسیا و ئۆقیانووسیە لە ڕۆژانی 1 و 2ی ئەم مانگە لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا بە میوانداری ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بەڕێوەدەچێت.

لەم دیدارەدا کە لەژێر تەوەری "هاوکاری نێوان ئاژانسەکانی هەواڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست" بەڕێوەدەچێت، نوێنەرانی ئاژانسە هەواڵییە ئاسیاییەکان زانیارییەکانیان لەم بوارەدا ئاڵوگۆڕ دەکەن.

خستنەڕووی ئەزموونی وڵاتانی جیاجیا لە مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە ناڕاستەکان یەکێکە لە بەشەکانی تری ئەم کۆبوونەوە دوو ڕۆژەیە دەبێت.

لە ئێرانەوە ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران "ئیرنا" وەک بەرپرسی مەکۆی گشتی و دەستەی کارگێڕی و ئاژانسی هەواڵی مێهر وەک ئەندامی لێژنەی تەکنیکی بەشدارن.

342/