AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٢٧:٠١ د.ن
1404362

ئیسماعیل هەنیە: شواری شەڕ لە دەستی بەرخۆداندایە

بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس وتی: پاش لێدانی گورزێکی ستراتێژی گەورە لە دوژمن، بەرخۆدان سەرەڕای دڕندەیی دوژمنی زایۆنیستی، دەمار و شواری شەڕ و خەبات لە دژی داگیرکەرانی بە دەستەوەیە.

 لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی جیاجیادا، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین-حەماس و زیاد نەخالە، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، گفتوگۆی کرد.

دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکانی فەلەستین و هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم پەیوەندیانە بوو.

لەم وتووێژانەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕێبەرانی بەرخۆدانی ئیسلامیی فەلەستینی لە دوایین پێوشوێنگیرییە دیپلۆماسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و شەرمەزارکردنی شەڕ ئاگادار کردەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین، جارێکی دیکە لەسەر پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کوشتنی هاووڵاتییان، ژن و منداڵانی فەلەستینی و کردنەوەی ڕێرەوی سنووریی ڕەفەح پێداگری کرد.

پەڕینەوە و بەردەوامبوون لە ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە، هەروەها بەرپەرچدانەوەی کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی غەززە لەو بابەتانە بوو کە جەختی لە سەر کراوە.

هەنیە پشتیوانی بێ دوو دڵی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆکاری سەرەکی درێژەدان بە تاوانەکانی ئەم ڕژێمە فاشیستە زانی و زیادی کرد: هێرشی دڕندانە و کوێرانەی زایۆنیستەکان بۆ سەر خەڵک و هاووڵاتیانی بێ دەرەتان لە غەززە نیشانەی لاوازی ئەم ڕژێمە لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەباتی بوێرانەی بەرخۆدان و بەردەوامیی گەلی فەلەستین لە دژی داگیرکەرییە.

لەم وتووێژەدا سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین هەروەها سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین و وتی: سەرەڕای کوشتنی ژنان، منداڵان و بەساڵاچووان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی و وێرانکردنی ماڵی وحاڵی خەڵک و هێرش بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان لە لایەن ئەم ڕژیمە، بارودۆخی دەروونی خۆڕاگری لە دۆخێکی زۆر باشدایە و ئێمە بە هێزەوە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاریی لەگەڵ دەستدرێژی بەرفراوانی ڕژێمی زایۆنی و دوژمن ناتوانێت ئیرادەی بەرخۆدان بشکێنێت.

342/