AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٤:١٩:٤٤ د.ن
1404007

تۆڵەی کوشندە و وێرانکەر چاوەڕوانی ڕژێمی زایۆنی دەکات

وەزیری ئیتلاعات وتی: ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی دەبێ چاوەڕێی تۆڵەی ئیلاهی و ئەو تۆڵەسەندنەوەیە بن کە لەلایەن خەڵکەوە بەسەریاندا دەسەپێندرێت، کە تۆڵەسەندنەوەیەکی توند و وێرانکەر و کوشندەیە.

 حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ئاڵۆزترین و زیرەکترین و ئازایانەترین و کاریگەرترین ئۆپراسیۆنی بەرەی خۆڕاگرییە کە بۆ ڕژێمی زایۆنی کوشندە بوو و قەرەبوو ناکرێتەوە و دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی ستراتیژیی جیددی لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکاندا.

خەتیب بە ئاماژە بە دەسەڵاتی ساختە و کارتۆنی ڕژێمی زایۆنی وتی: ئەم ڕژێمە هەرگیز ئاسایش نابینێت، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، دابەش بوون و لێکترازانی کۆمەڵایەتی و ناکۆکی سیاسی چڕتر دەبێتەوە.

342/