AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٨:١٧:٤٥ د.ن
1403214

پشت پەردەی جەنایەتی تاڵی ئیسرائیلییەکان لە نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی غەززە

لە حاڵێکدا کە چەند ڕۆژ لە جەنایەتی نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی تێپەڕیوە ڕای گشتی جیهان لە دژی ئیسرائیل کۆ بوونەوە و بەرپرسانی بەرەی شەڕ لە پشت پێکەنینە ڕواڵەتییەکانیانەوە ترسی بەرەوڕوو بوونەوەی بەرخۆدانیان لە دڵدایە.

گرووپی نێودەوڵەتی: ئیسرائیل لە نوێنترین جەنایەتی خۆیدا بە هاوکاری حکومەتی ئەمریکا دەستی دایە کۆمەڵکوژییەکەوە لە غەززە کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا بێ وێنە بووە.

ئۆپراسیۆنی کتوپڕی گەردەلوولی ئەقسا و کوشتنی سەربازانی ئیسرائیلی تا ئێستا لە مێژووی ژیانی نگریس ئەو ڕژێمە بێ وێنە بووە و ئەسیر کردنی سەدان ئیسرائیلی بە دەستی گرووپی بەرخۆدانی فەلەستین و هەڵاتنی هەزاران ئیسرائیلی لە ناوچە داگیرکراوەکان و چۆڵ کردنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە نزیکی کەرتی غەززە و لە سنووری باشووری لوبنان هەمووی ئەو ڕووداوانە بووە هۆی ئەوەی کە ڕێبەرانی بەرەی ئاژاوە لە ناوچەکە بکەونە بیری ئابڕوو و گەورەیی لەدەست چوونی ئیسرائیلەوە لە جیهاندا.

وادیارە، نیشان دانی دەردهێنەری هێرش بۆ سەر نەخۆشخانە لە غەززە بو بومبە پێشکەشییەکانی ئەمریکا و دوای ئەوە هاوکاتی بوونی سەفەری بایدن بۆ ئیسرائیل و نیشان دانی ڕواڵەتی شاد و سەرکەوتووانەی بەرپرسانی ئیسرائیلی و ئەمریکی نمایشێکی سووکانە بوو کە ڕۆژاویی و ئیسرائیلییەکان خۆیان کۆ دەنگیان هەیە لەسەر ساختە بوونی.

بە بڕوای کارناسان یەکێک لە هۆاکارەکانی ئەو جەنایەتە؛ خستنی ترسی و وەحشەت لە دڵی خەڵکی غەززە و هان دانیان بۆ بەجێ هێشتنی غەززە و چوون بۆ بیانیانی سینا وەکوو شوێنی جێگرەوە، هەر ئەو جۆرە کە پێشتر لە دەیر یاسین و کفر قاسم ئەوەیان ئەنجام دابوو.

لەلایەکی تریشەوە نەبوونی توانایی لە سەربازانی ئیسرائیلی بۆ هێرشی زەوینی بۆ سەر غەززە بەتایبەتی دوای هەڕەشەکانی بەرەی بەرخۆدان لەسەر دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لە شەڕ لە ئەگەری کردەیی بوونەوەی ئەو هەڕەشانە، بووە هۆی ترس لە دڵی ئیسرائیلییەکان تا ئەو جێگا کە بۆ تۆکمە کردنەوەی ڕۆحیەی سەربازانی خۆی دەستی دایە ئەو جەنایەتە گەورەوە.

لە هۆکارەکانی دیکەی ئەو جەنایەتە هەوڵ بۆ بەرز کردنەوەی ژمارەی شەهداینی فەلەستینی بە ئەو مەبەستە کە ژمارەی ئەوان تا پێش هەر جۆرە ئاگربڕێک لە هەر دۆخێکدا، بۆ دوو ئەوەندەی کوژراوانی ئیسرائیلی لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بەرز ببێتەوە و نتانیاهۆ شتێکی وەکوو شانازی لە بەرانبەر ئیسرائیلییەکان هەبێت.

342/