AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٨:١٦:٣٥ د.ن
1403211

پەکەکە چوار خاڵی سەربازی لە قەرەچۆخ ڕادەستی سوپای عێراق کرد

سوپای عێراق چوار خاڵی سەربازییان لە هێزەکانی پەکەکە لە چیای قەرەچۆخ هەڵکەوتوو لە شاری مەخموور وەرگرتەوە و ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆی لە کەمپی مەخموور جێگیر کردووە.

 هێزەکانی گوردانی 14 ی ئەرتەشی عێڕاق لە چوارچێو٣ەی ڕێککەوتنێکی ئەنجام دراودا 4 خاڵی سەربازیی چاوەدیریی لە کێوەکانی قەرەچوخ لە هێزەکانی پەکەکە وەرگرتەوە.

ڕزگار محەمەد قایمەقامی مەخموور ڕایگەیاند: دوای کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە دەڤەری کەمپی مەخموور و چوون بەرەو قەندیل و کێوەکانی دەوروبەری، ئەرتەشی عێڕاق لە ئەو شوێنە جێگیر بوون و سەرجەم خاڵە سەربازییەکانی دەڤەری کەمپەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.