بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کلێسەیەک لە غەززە بە بڵاو کردنەوەی دەقێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: بوردمانی کلێسەی مێژوویی سێنتپورفیریۆس لە غەززە کە ژنان و منداڵان تێیدا پەنایان گرتبوو، نوێترین جەنایەتی ئیسرائیلە.
ناوبراو زیادی کرد:هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی ئەو ڕژێمە لە دەستدرێژی، سووکایەتی بە ئایینە خوداییەکان و هێرش بۆ سەر میراتی مێژوویی و فەرهەنگی وەکوو گرووپی تیرۆریستی داعشە.
342/