AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٥:١٤:٥٣ د.ن
1402652

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی: پاگەندە فریودەرانەکانی ئیسرائیل درۆیە

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاگەندە فریودەرانەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە بابەتی لایەنی هێرشبەر بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلمعمدانیی بێ بنەما وەسف کرد و ڕەتی کردەوە.

 بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای ڕەت کردنەوەی پاگەندەکانی دوژمنی ئیسرائیلی سەبارەت بە کردنە ئامانجی نەخۆشخانەی معمدانی لە غەززە، ڕایگەیاند کە ئەو ڕژێمە بە ئەو پاگەندەیە دەیەوێت لە ژیر باری بەرپرسیارێتی ئەو جەنایەتە دەربچێت.

جەهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە گێڕانەوە پێچەوانە و دژبەیەکەکانی دوژمن لە ئەو جەنایەتە و پاگەندەی مێدیا زایۆنییەکان درۆ بوونی ئەو پاگەندەگەلە دەسەلمێنێت.

342/