کۆبوونەوەی جەماوەری خەڵکی تاران بۆ پشتیوانی لە فەلەستینییەکان و شەرمەزارکردنی تاوانی ڕژێمی زایۆنی لە بۆردومانی نەخۆشخانەی غەززە لە گۆڕەپانی ئینقلابی تاران بەڕێوەچوو.
جەماوەر بە وتنەوەی دروشمی "نەمان بۆ ئیسرائیل"، "نەمان بۆ ئەمریکا"، "ئەی سەرکردەی ئازاد ئێمە ئامادەین ئامادە" و "فەلەستین، پشتیوانیت دەکەین" داوایان کرد بەرەی بەرخۆدان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئیسرائیلییەکان بکات.
لەم گردبوونەوەدا، بەشێک لە گەنجان بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ماتەمینی، دڵتەنگی خۆیان لە کوشتنی موسڵمانانی بێ تاوانی فەلەستین لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستەوە نیشان دا.
هاوکات لە چەندین شاری دیکەی ئێران لەوانە ئەهواز، قوم ، زەنجان ، مەهاباد، تەورێز و زۆربەی ناوچەکان گردبوونەوە بە ڕێوەچووە.