سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان، بە ئیدانە کردنی ئەو جەنایەتە لە دژی خەڵکی غەززە، داوای بەرەوڕوو بوونەوەی جیهانی ئیسلام لەگەڵ جەنایەتکارانی ئیسرائیل و هەوڵ بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشە نامرۆڤانەکان بۆ ژنان و منداڵانی غەززەی کرد.
هەروەها وتیشی ئەوەی کە لە غەززە ڕوو دەدات کۆمەڵکوژی و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتییە و ئەبێ هەوڵ بدرێت کە دەروازە بۆ گەیاندنی یارمەرتی مرۆیی بکرێتەوە.
ئەردۆغانیش هەوڵگەلێک وەکوو هاتنی کۆپاپۆڕی ئەمریکی بۆ ناوچەکە و بوردمانی فڕۆکەخانەکانی حەلەب و دیمەشقی هۆی پەرەسەندنی پێکدادانەکان بۆ ناوچەکانی دیکە وەسف کرد .
342/