AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٥:٣١:٤٨ د.ن
1401805

سیاسەتی ئابووری هاوتەریبی ئێران و عێڕاق/کۆتایی بە سەروەری دۆلار دەهێنین

ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجەی مەجلیس وتی: لابردنی دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێڕاق دەتوانێت تێکەڵی سیاسەتی ئابووری ئێمە ببێت، چونکوو مەبەستی سەرەکی ئێرانیش لابردنی دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی خۆیەتی.

جەعفەر قادری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە بازاڕی دراوی ئێران وتی: لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراقدا پێوەندی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و ئایینی زۆر هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئەربەعینی ئەمساڵ ئەزموونێکی باشـان هەبوو لەسەر ئەوەی کە توانیمان پێداویستییە دراوییەکانی خۆمان لە ڕێگای بانکی ناوەندی عێڕاقەوە و بە وەرگرتنی دینار چاەسەر بکەین، وتی: ئەگەر لە ئەو کاتەدا زیارەتکارانی ئێرانی داوای ۆلاریان بکردبا ئەوە لە بازاڕی دراوی ئێمە ئاڵۆزی دەهاتە ئاراوە و نرخی دۆلار زۆر بەرز دەبووەوە.

هەروەها جەختی کرد: بە گشتی ئەگەر دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی خۆمان لابەرین و لەگەڵ هەر وڵاتێک گرێبەستی دراوی دوو لایەنە واژۆ بکەین، وردە وردە سوڵتەی دۆلار کۆتایی دێت و بە دڵنیاییەوە لە پووچەڵ کردنەوەی گەمارۆکانیش کاریگەر دەبێت. ئێمە ئەگەر لەگەڵ وڵاتگەلێک وەکوو عێڕاق، چین و ڕووسیا گرێبەستی دراوی دوولایەنەمان واژۆ بکەین، هەم ئابووری ئێران و هەم ئەو وڵاتانەش سەقام دەگرێت و گەمارۆکانی ئەمریکا و هوپەیمانەکانی لە ئەو بارەوە ناگاتە هیچ کوێ و پووچەڵ دەبێتەوە.

342/