AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٨:٤٥:١٢ د.ن
1401529

تورکیا بە شێوەی فەرمی ئامادەیی خۆیی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی ڕاگەیاند

تورکیا لە دەسپێکی ئەم مانگەوە بە شێوەی فەرمی بەرپرسانی حکومەتی عێڕاقی ئاگادار کردووەتەوە کە هێڵی بۆری نەوتی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمە.

، کۆمپانیای نەوتی تورکیا ، بوتاش، بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاند کە ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای هێڵی بۆری نەوتی بەندەی جیهانە.

بوتاش لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ کۆمۆانیای دۆزینەوەی بازاڕی نەوتی عێراق سۆمۆ نووسینویە کە ئەو کۆمپانیا ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جیهانەوەیە.