ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ شێخ زەکزاکی و بنەماڵەکەی رایانگەیاند: ئێوە نمانەی موجاهیدی ڕاستەقینەن و هیوادارم بتوانن درێژە بدەنە ئەم موجاهەدەتە.
رێبەری باڵای ئێران پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ شێخ ئیبراهیم زەکزاکی ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامی نیجریا و هاوسەرەکەی بە ئاماژە بە دۆخی فەلەستینی داگیر کراو و بە تایبەتی غەززە، وتیان: ئەمڕۆ یەکێک لە نیشانەکانی دەسەڵاتی ئیسلام هەر ئەم پرسەیە کە لە فەلەستین دا خەریکە ڕوو دەات.
جەختیشیان کرد: ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە فەلەستین، بەتایبەت بۆردومانەکان و شەهیدکردنی ژن و منداڵ ، دڵی مرۆڤی ئازار دەدا، بەڵام لایەنێکی تری ئەم حاڵەتانە هێزی باوەڕپێنەکراوی ئیسلام لە فەلەستین نیشان دەدات.و پشت بە خودای گەورە ئەم بزووتنەوەیە کە لە فەلەستین دەستی پێکردووە، دەڕواتە پێشەوە و دەبێتە هۆی رزگاربوونی تەواوەتی فەلەستینییەکان.
ئەوەشیان وت کە هەمووان لە جیهانی ئیسلام ئەرکیان هەیە یارمەتی فەلەستین بدەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی پێکهێنانی نیزامی ئیسلامی لە ئێران و پێکهێنانی حکوومەتێک لەسەر بنەمای بیرکردنەوەی ئیسلامی سیاسی دوای چەندین سەدە بە یەکێک لە لایەنەکانی دەسەڵاتی ئیسلام زانی و جەختی لەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامی ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر بووە لە دامەزراندنیەوە و لە داهاتوودا بەهێزتر دەبێت.
ناوبراو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چالاکییە ئیسلامییەکان لە جیهاندا فراوانتر دەبن و دەشڵێت: ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئیسلامی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان وەک ئەفریقا، ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکای باکوور بەرفراوان دەبێت و بە فەزڵی خودا سەرکەوتنەکانی ئەم بزووتنەوەیە دەبێت بە هێزێکی زیاترەوە بەردەوام بن.
342/