وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی ئێران و دانوستان لەگەڵ وڵاتانی جیاواز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی ڕاگیرانی دەستبەجێی جەنایەتی جەنگی ئیسرائیل،هەڵوەشاندنەوەی ستەمکارانەی مرۆیی و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی لەوانە دەرمان، خۆراک، سووتەمەنی و ئاوی خواردنەوە بۆ کەرتی غەززەی قسەی کرد.
لە ئەو دیدارەدا لایەنەکان وێڕای ئیدانە کردنی پاڵپشتی یەک لایەنەی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لەسەر یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی و ئازادی خواز بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل جەختیان کرد.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە دیدار لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئەمڕۆ دۆخی بەرخۆدان زۆر باشە و ئامادەی هەموو سیناریۆکانە.
342/