AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٥٢:٣٤ د.ن
1400555

گفتوگۆی 45 خولەکی ڕەئیسی و بێن سەلمان سەبارەت بە فەلەستین

جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆمارلە یەکەم گفتوگۆی سەرۆک کۆماری ئێران و وەلیعەهدی عەرەبستان هەواڵی دا و ڕایگەیاند لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە شەڕی ئەم دواییەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل گفتوگۆ کراوە.

 محەمەد جەمشیدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: لە یەکەم پێوەندی تەلەفۆنی نێوان ئیبراهیم ڕەئیسی و محەمەد بێن سەلمان گفتوگۆی گرینگ سەبارەت بە فەلەستین و پێداویستی ڕاگرتنی جەنایەتی جەنگی ئەنجام درا. لە ئەو گفتوگۆ 45 خولەکییەدا وێڕایجەخت لەسەر یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام، جەنایەتەکانی ئیسرائیل و گڵۆپی کەسکی ئەمریکای هۆی نائەمنی و ماڵوێرانی بۆ ئەو ڕژێمە و پاڵپشتەکانی وەسف کرد.

هەروەها هەواڵدەری فەرمی سعوودی ، واس، بە ئاماژە بە ئەو گفتوگۆیە ڕایگەیاند بێن سەلمان لە پێوەندی تەلەفۆنی بێن سەلمان لەگەڵ ڕەئیسی سەبارەت بە پێوەندییەکانی ڕیاز لەگەڵ هەموو لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی ڕاگرتنی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە فەلەستینی داگیرکراو قسەی کرد.

342/