AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٥٢:١٢ د.ن
1400554

بەیاننامەی مەرجەعییەتی شیعەی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

مەرجەعی باڵای دینی لە نەجەف بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کاردانەوەی نواند و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە هەوڵ بدەن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە.

 نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای ئایینی لە نەجەف بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ غەززە کاردانەوەی نیشان دا.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە:ئەم ڕۆژانە غەززە لە ژێر بوردمانێکی بێ وێنەدایە کە بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە 6 هەزار کەسی سڤیلی بێ تاوان، چۆڵ کردنی ماڵەکان، کاولکاری بەربڵاوی ناوچە نیشتەجێیەکان و بوردمانی ناوچەگەلێک کە چی دیکە بۆ ئەو خەڵکە ئەمن نییە.

ئیسرائیل گەییشتنی ئاو و خۆراک و دەرمانی بۆ ناوچە ڕاگرتووە و دەیەوێت بە ئەو کارانە شکستی گەورەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئەو هەوڵانە لە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ڕوو دەدات و لەمپەرێکیش لە سەر ڕێگایان نییە. داوا لە هەموو جیهان دەکرێت بەر بە ئەو هێرشانە بگرن و ڕێگری بکەن لە پیلانەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ خەساری زیاتر لە گەلی فەلەستین.

342/