AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٤٨:٥٢ د.ن
1400547

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی فەلەستین و لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە‌ گەیشتە بەغدا.

 ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کەمێک پێش ئێستا گەیشتە بەغدای پایتەخت.

لە لایەن قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقەوە پێشوازی لێکرا‌.

دواتر وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و کفتوگۆی کرد.

پرسی فەلەستین، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و زەروورەتی پشتیوانی لە خەڵکی غەززە لەو بابەتانەیە لەم سەفەرەی وەزیری دەرەوەی ئێراندا لێکدەرێتەوە.

342/