AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٨:٠٥:٥٨ د.ن
1400134

بژاردەکانی بەر دەست کورد لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا

هەندێک لە کارناسان پێیان وایە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان، بژاردەی کەمیان لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا لەبەردەستە.

تورکیا لە هەفتەی ڕابردووەوە و بە تۆمەتی بەشداری هێزەکانی کوردی سووریا لە تەقینەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنقەرە خولێکی نوێی لە هێرشە ئاسمانییەکان لە دژی کوردی سووریای دەست پێکردووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی دەیان کەس. تێکشکاندنی درۆنێکی تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە گۆڕانکارییەکی نوێ لە ئەو بارەوە دێتە ئەژمار.

فەرید سەعدوون کارناسی کوردی پرسەکانی تورکیا لە ئەو بارەوە دەڵێت کە بەهۆی نەبوونی یەکسانی توانی سەربازی لە نێوان کورد و ئەنقەرە، کوردەکان لە کردەوەدا ئەگەری وەلامدانەوەی سەربازی گونجاویان بە هێرشەکانی تورکیا نییە. کوردەکان تەنیا بژاردەی سیاسیان بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیا هەیە بەڵام بەهۆی سەرکەنەکەوتنی ڕووسیا لە ئەو بارەوە، ئەو بژاردەیەش کەمڕەنگ بووەتەوە.

ئەو کارناسە ئاماژەی داوەتە سەر ئەگەری کەڵکوەرگرتنی کوردەکان لە توانی سەربازی حکومەتی ناوەندی سوریا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەو ڕووبەڕوو بوونەوە لەسر دانوستانەکانی داهاتووی دیمەشق و ئەنقەرە کاریگەری دابنیت، لە ئێستادا دوور لە چاوەڕوانییە.

هشام گۆنای شرۆڤەکاری سیاسی سەبارەت بە ئەگەری پارێزەری ئەمریکا لە هێزە کوردییەکان بە پێ تێکشکاندنی درۆنێکی سەربازی تورکیا وتی: ئەو بابەتە تەنیا هۆشدارییەک لەلایەن ئەمریکاوە بە تورکیا بۆ ئەنجام نەدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی زەوینییە. ناوبراو زیادی کرد : ئەو هەوڵەی ئەمریکا نیشانەی گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئەو وڵاتە نیسبەت بە تورکیا نییە و لەوانەیە لەگەڵ درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان کێشەی نەبێت بەڵکوو تەنیا دژی ئۆپراسیۆنی زەوینی بۆ سەر ئەو ناوچە بێت.

342/