AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٨:٠٢:٤١ د.ن
1400127

پشتیوانیی چالاکانی بواری رۆژنامە و میدیای ئێران لە فەلەستین

چالاکانی بواری رۆژنامەوانی ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانی ماددی و مەعنەوی لە بەرەی خۆڕاگری لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ڕاگەیاند.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکی حەماسەتی گەردەلوولی ئەقسا لە فەلەستین و ناوچە داگیرکراوەکان، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ڕاگەیاندن و میدیاکانی ئێران پشتیوانی خۆیان لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

و ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانی ماددی و مەعنەوی لە بەرەی خۆڕاگری لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکاری، زایۆنیستی ڕایانگەیاند و داوایان لە میدیای سەربەخۆی نێودەوڵەتی کرد کە دەنگی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین بن

پێویستە بگوترێ ئەم بەیاننامەیە لەلایەن زیاتر لە 500 ڕۆژنامەنووس و میدیاکارەوە واژۆ کراوە و تا ئێستاش پڕۆسەی وەرگرتنی واژۆ بەردەوامە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە؛

بسم‌الله الرحمن الرحیم

إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الَّذِینَ یُقَاتِلُونَ فِی سَبِیلِهِ صَفًّا کَأَنَّهُم بُنْیَانٌ مَّرْصُوص/

خوا خۆشی دەوێت ئەو‌کەسانەی کە دەچنە ریزی جەهاد لە ڕێگای ئەودا وەکوو بینایەکی چێکراو لە سورب پتەون.

ڕێبەری باڵای شۆڕش: "رژێمی داگیرکەری زایۆنی دەبێ بڕوات"

سوپاسی خودای گەورە دەکەین بۆ ئەو سەرکەوتن و شەرەفەی کە بە موجاهیدینی فەلەستینی بەخشیوە، سڵاویش بۆ ئەو پیاوە بەهێزانە دەنێرین کە بە پەرۆشەوە لە مەیدان وەستان و سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا. ئۆپراسیۆنی هەمەلایەنە و یەکگرتووی هێزەکانی بەرخۆدان لە بەرامبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، گەردەلوولی هەڵکرد و بە لوتفی خوا بووە هۆی ئەوەی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی تووشی شۆک و سەرسووڕمان بوون و لایەنگرانی ئەم رژێمە ساختە زەبوون.

ئەم جووڵەی موجاهیدانە و دڵسۆزانە بوو بە شانازی هەموو مرۆڤە ئازادەکانی جیهان. ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وایکرد پەیامی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین بەوپەڕی شکۆمەندییەوە بگاتە گوێی جیهان و ڕژێمی دڕندە زایۆنی لە چاوی هەموو لایەکدا زەبوون کرد.

ئەم تاقیکردنەوە ئیلاهییە نەک هەر فەلەستینی شکۆمەند کرد، بەڵکوو دوژمنی دزێو و تاوانکاریشی زەلیل کرد.بێ گومان ڕژێمی خراپەکاری زایۆنی هێندەی تر لاواز دەبێت. ئامادەکاری لاوانی فەلەستینی و بەهێزکردنی گرووپە جیهادییە خاوەن کەرامەتەکان وایکردووە فەلەستین بەهێزتر و دوژمنی داگیرکار لاوازتر و لاوازتر بێت. پشتیوان بە خوا بەمزووانە بازاڕی گەندەڵی ئەم گردەکە شێرپەنجەیە هەڵدەپێچرێت.

لە پشت سەرکەوتنە دیارەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ڕوانگەی ئیمانیی ڕێبەری مەزن و حەکیمی شۆڕش دەرکەوتووە و لە سەردەمی پەڕینەوە لە ملەی مێژوویی،ڕۆژ ژمێری کۆتایی هاتنی ڕژێمی زایۆنی بەپەلە خەریکە دەژمێردرێت.

لەم بارودۆخەدا جیهانی ئیسلام بەرامبەر پرسی فەلەستین بەرپرسیاریەتی و تەکلیفی ئایینی هەیە و هەموو دەبێ لە پشتیوانیکردن لە گەلی فەڵەستین بە ڕاستگۆیانە بێنە مەیدان.

تا پێش لەم شەڕە پڕ لە شانازییە دەزگا هەواڵگریی و پڕوپاگەندەکارەکانی دوژمن وایان پیشان دەدا کە ڕژێمی زایەنی شکست ناهێنێ و بەڵام.ئێستاکە زلەیەکی توندی لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لێدراوە و ئەم وەهمە درۆیینە شکستی هێناوە و شکێندراوە سیاسەتی خۆ بە مەزغووم نیشان دان گرتووەتە بەر تاکوو ڕواڵەتی ئەم ڕژێمە گورگینە جوان بکات و پیشانی بدات بەڵام حەفتا و پێنج ساڵە جەنایەت و منداڵ کوشتن سانسۆر نابێت و ناتوانێت ئەژدیهایەکی خوێنخوار بە یەک شەو ڕواڵەتی خۆی بگۆڕێت..

ئێمە کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەوانیان چالاکانی بواری ڕاگەیاندن لە ناوخۆی ئێران بە پیرۆزباییکردنی ئەم سەرکەوتنە ئاواتی سەرکەوتنی گەورەتر بۆ بزووتنەوەی جەماوەری و ئیسلامیی بەرخۆدان دەوازین و سەرەڕای ئەوەی کە هەوڵ دەدەین دەنگی خەڵکی مەزڵۆم و بەهێزی فەلەستین بین داوا لە هەموو میدیا سەربەخۆ نێودەوڵەتییەکان دەکەین تا دەنگی گەلی مەزڵومی فەلەستین بن. گەردەلوولی ئەقسا نەک تەنیا ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانی و سەربازییە کە دەنگی هاواری بەرزی دادپەروەری خوازی گەلێکە لە بەرامبەر ڕژێمی دەستدرێژیکار و پشتیوانە جەنایەتکارەکانی کە لە دڵڕەقی و پێشێلکردنی هەموو پێودانە مرۆڤی و ئەخلاقییەکاندغ هیچ سنوورێک ناناسێت.گەیاندنی ئەم پەیامە ئەرکی تەکنیکیی هەموو ئازادەکانی جیهانە.

342/