AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٢٣:٤٧ د.ن
1399828

هادی عامری هاوپەیوەند بە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین هەڕەشە دەکات

سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح هەڕەشەی ئەوەدەکات، ئەگەر ئەمریکا لەبەرژەوەندیی ئیسرائیل دەستوەردان لەشەڕی دژ بەفەڵەستین بکات، ئەوانیش دەستوەردان دژی ئیسرائیل دەکەن.

 هادی عامری لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەموو سەرکردەکانی عەرەب پشتیان لە ئیسرائیل کرد و تەنیا بەرخۆدان گورزی گەورەی لە ئیسرائیل وەشاند.

بەوتەی هادی عامری، ئەمڕۆ عێراقی نوێ بە تەواوی پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین دژی ئیسرائیل دەکات.

جەختیشی کردووە:"دەبێت ئامادەبین بۆ بەرگریکردن لە فەڵەستین و ئەگەر ئەمریکا دەستێوەردان بە سودی ئیسرائیل بکات، ئێمەش دەستێوەردان بە سودی فەڵەستین دەکەین."

342/