AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٢٣:٠٢ د.ن
1399826

بوومەلەرزەی 15ی ڕەزبەر شکستێکی هەواڵگری و سەربازی قەرەبوونەکراوە بۆ ئیسرائیل

ڕێورەسمی رێزگرتن لە دەرچووانی زانکۆی ئەفسەری هێزی چەکداری ئێران بە ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای وڵات لە تاران بەڕێوەچوو.

 ڕێورەسمی هاوبەشی دەرچووانی زانکۆ ئەفسرییەکانی هێزی چەکداری ئێران بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە بە بەشداریی ئایەتوڵا خامنەیی فەرماندەی هێزەکانی وڵات لە زانکۆی ئیمام عەلی بەڕێوەبرا.

ئایەتوڵا خامنەیی وتیان: بوومەلەرزەی کاولکەری 15ی ڕەزبەر شکستێکی هەواڵگری و سەربازی قەرەبوونەکراوە بۆ ڕژێمی زایۆنی.

ئێمە دەست و باڵی داڕێژەرانی ژیر و زیرەک و گەنجانی فەلەستینی ماچ دەکەین. ئەوانەی کە دەڵێن ئەم حەماسەتە کاری کەسانی دیکەی جگە لە فەلەستینییەکانە، تووشی لێکدانەوەی هەڵە بوونە.

دوژمنی پیس و زاڵم ئێستا کە زللەکەی لێدراوە، سیاسەتی خۆ مەزڵۆم کردنی گرتۆتەبەر. کەسانی دیکەش یارمەتی دەدەن. میدیاکانی جیهانی چەوسێنەری یارمەتی دەدەن، ئەم خۆ مەزڵۆم نیشان دانە سەداسەد درۆیە و پێچەوانەی ڕاستیەکانە.

چونکوو موجاهیدە فەلەستینییەکان توانییان خۆیان لە ئابلۆقەی غەززە دەربێنن و بگەنە ناوەند و بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی. ئەم رژێمە داگیرکەرە و‌مەزڵۆم نییە.زاڵمە، دەستدرێژیکەرە، جاهیلە، درۆزنە، بەڵام مەزڵۆم نییە و زاڵمە. هیچ کەس ناتوانێ لەم دێوەزمە رواڵەتی مەزڵۆم دروست بکات.

رژێمی داگیرکەر ئەم خۆ مەزڵۆم نیشان دانەی کردۆتە بیانوو بۆئەوەی زیاتر ستەم بکات.هێرش بۆ سەر غەززە و ماڵی خەڵک، هێرش بۆ سەر کەسانی مەدەنی، کوشتوبڕی بە کۆمەڵی خەڵک.ئەم خۆ مەزڵۆم کردنە ئامرازێکە بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە جەنایەتەکانی چەند ئەوەندە بکات.بە مەزڵۆم نیشان دان دەیەوێت جەنایەتەکەی پاساو بدات. ئەمەش لێکدانەوەیەکی هەڵەیە.

بزانن سەرکردە و بڕیاردەرانی ڕژێمی داگیرکەر و پشتیوانەکانیان کە هەر ئەم کارە بەڵایەکی گەورەتر دێنێتە سەریان . کاردانەوەی ئەم ستەمانە زللەیەکی نوندتر لە ڕۆخساری ناشیرینیان دەدات.

ورەی گەنجانی دلێری فەلەستینی، ورەی لە گیان بوردوانی فەلەستینی بەم جەنایەتانە پتەوتر دەبێت. تێپەڕی ئەو رۆژەی کە کەسانێک دەهاتن بەڵکوو بتوانن بە زمان، بە کۆبوونەوە لەگەڵ زاڵم بۆ خۆیان لە فەلەستین پێگەیەک دروست بکەن. ئەو کاتە تێپەڕیوە.

ئەمڕۆ فەلەستینییەکان هۆشیارن، گەنجان بەئاگان، داڕێژەرانی فەلەستینی بەو پەڕی لێهاتوویی خەریکن کار دەکەن.

ڕێبەری شۆرش بە جەخت لە سەر ئەوەی کە رژێمی زایۆنی دوای هێرشەکەی حەماس چی دیکە نابێتەوە رژێمەکەی ڕابردوو، زیادیان کرد: هۆکاری ئەم بەڵا گەورە کردەوەی خودی زایۆنیستەکانە؛ چونکوو کاتێ ئێوە دڕندەیی و وەحشی گەری لە ڕادەبەدەر دەکەن ، دەبێ چاوەڕوانی گەردەلوول بن.

خەتاباری ئەم کارن دەوڵەتی ئێستای حاکم لە سەر ئیسرائیلە کە درێخی نییە لە هیچ کردەوەیەکی دڕندانە دژی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین.

وتیشیان: هیچ گەلێکی موسڵمان لە مێژووی هاوچەرخدا لەگەڵ دوژمنێکی بێ حەیا و بێ رەحم وەک ڕژێمی زایۆنی بەرەوڕوو نەبووە و بە قەد ئەم گەلە لە ژێر گوشار و ئابلۆقە دا نەبووە؛ جگە لەوەش ئەمریکا و بریتانیا پشتیوانییان لە هیچ زاڵمێ نەکردووە بە رادەی دەوڵەتی ساختەی زایۆنی.

ئاماژەشیان بە کوشتوبڕی ژنان و پیاوان و منداڵان و بەساڵاچووانی فەلەستینی دا و وتیان: سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا، شەق لێدانی نوێژخوێنەکان و چەکدار بەردانە خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین بەشێکی کەم لە جەنایەتی فەلەستینییەکانە ، گەلۆ خەڵکی بەغیرەتی فەلەستین هیچ چارەیەکیان جگە هەڵکردنی گەردەلوول هەیە؟

جەختیشیان کرد: هەموو جیهانی ئیسلام ئەرکی ئەوەی هەیە پشتیوانی لە فەلەستین بکات.