AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٢٢:١٣ د.ن
1399823

دەبێ ڕێگای ئابووری بۆ ڕاگرتنی بوردمانەکانی تورکیا بگیردرێتە بەر

سیاسەتوان و نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، وێڕای داواکاری لە حکومەتی فیدراڵ بۆ گرتنە بەری ڕێکاری دیپلۆماتیک و ئابووری بۆ ڕاگرتنی بوردمانی گوند و ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و عێراق ، ئەو کارەی کۆمەڵکوژی وەسف کرد.

بێستوون فایق بە وتنی ئەوەی کە بوردمانەکانی تورکیا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکەبووەتە بیانوویەک بۆ ئەنجامدانی جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی لەلایەن تورکیاوە و هەروەها پێشێل کرانی ئاشکرای سەروەریی عێڕاق، زیادی کرد: ئەرتەشی تورکیا لە هێرشە درۆنییەکاندا خەڵکی سڤیل زیاتر لە بنکە سەربازییەکانی پەکەکە دەکاتە ئامانج.

ناوبراو داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد تا دەستبەجێ دەستێوەردان بکەن و لە هەموو ڕێگا دیپلۆماتیک و ئابوورییەکان بۆ ڕاگرتنی بوردمانی گوند و ناوچەکانی هەڵکەوتوو لە کەرتی سنووری نێوان تورکیا و عێراق کەڵکوەربگرێت.

342/