AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣٣:٥٠ د.ن
1399427

بەکارهێنانی بۆمبی مەترسیدار دژی غەززە/ ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی زیادی کرد

سەرچاوەکانی هەواڵی فەلەستین ئاماری نوێیان لە ژمارەی شەهیدانی غەززە بە هۆی بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنی بڵاو کردەوە.

 وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: ژمارەی شەهیدان بۆ 560 کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ دوو هەزار و 900 کەس زیادی کردووە.

سەرچاوە عیبریەکان دانیان بەوەدا ناوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقساوە تا ئێستا ٤٤٠٠ مووشەک و هاوەن لە کەرتی غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان هەڵدراون.

کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی بە گێڕانەوە لە هێزە سەربازییەکانی ئەم ڕژیمە ڕایگەیاند: لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا ٤٤٠٠ مووشەک لە غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کراوە.

هەروەها سەرچاوە عیبریەکان ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل ٣٠٠ هەزار سەربازی بانگهێشت کردۆتەوە بۆ شەڕ.

342/