AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣٣:٢٢ د.ن
1399426

بەشێک لە سوپای ئیسرائیل لەگەڵ حەماس هاوکاری کردووە

دوای ئەوەی بەرەبەیانی شەمە هێزەکانی بزووتنەوەی حەماس هەزاران مووشەکیان بەرەو ئیسرائیل تەقاند سەرچاوەیەکی ئاگاداری فەلەستینی زانیارییەکی گرینگی درکاندووە.

 هەندێ سەرچاوەی سەر بە بەرخۆدانی فەلەستین بە تەسنیمی وت: هاوکاری هەندێ لە گرووپەکانی ناو سوپای ئیسرائیل یەکێک لە کلیلەکانی داچڵەکاندنی سەرسووڕهێنەری زایۆنییەکانە لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا.

بە وتەی ئەم سەرچاوانە، ئەگەرچی حەماس و جرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە مێژە ژێرخانی ڕزەمی و هەواڵگری بەرفراوانیان بۆ ئۆپ اسیۆن دژی زایۆنییەکان ئامادە کردبوو، بەڵام یەکێک لە هۆکارە کاریگەرەکانیش دزەی بعرخۆدان لە ریزەکانی سوپای ئیسرائیل بوو. سوپایەک کە لە گەندەڵی و شپرزەیی سەرکردەکانی زایۆنیستی ماندوون و بێ هیوان لە داهاتووی ئیسرائیل .

ئەم گرووپانە لە سوپای ئیسرائیلدا زانیاری زۆر گرینگیان لە شوێنە هەستیار و شاراوەکانی ئەم رژێمەیان داوەتە بەرخۆدانی فەلەستین.

بەشێک لە زانیارییە بە دەست هاتووەکان لەو ناوچانەی کە بەرخۆدان لەوێوە هاتووە لە رێگای هەندێ هێزی سوپای ئیسرائیلەوە وە دەست هاتووە و ژمارەیەکیان زۆر لەمە پێشتر لەگەڵ گرووپەکانی بەرخۆدان هاوکارییان لەگەڵ بەرخۆدان کردووە و لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ڕێنمایی باشیان داوە.

ئەم سەرچاوانە زیادیان کردووە: ئەم هاوکارییانە تەنیا پرسی هەواڵگری نەبووە و لە مێژە فەلەستینییەکان بەشێک لە جیهازاتی خۆیان لە سەربازان و سوپای ئیسرائیل دابین دەکەن.

342/