AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣٢:٥١ د.ن
1399425

موقتەدا سەدر: ڕۆژی هەینی وەرنە مەیدانی تەحریر و ترس بخەنە دڵ ئەمریکاوە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوای بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا لە ڕۆژی هەینی و ئاگردانی ئاڵای ئیسرائیلی کرد.

موقتەدا سەدر داوای بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا لە ڕۆژی هەینی و ئاگردانی ئاڵای ئیسرائیلی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە داوای لە عێراقییەکان کرد کە لە خۆپیشاندانی ملیۆنی یەکپارچە لە ڕۆژی هەینی بەشداری بکەن و ئاڵای فەلەستین هەڵبکەن و ئاڵای ئیسرائیل بسووتێنن.

ناوبراو ڕایگەیاند: بە هیواین کە ئەو خۆپیشاندانە ترس بخاتە دڵی ئیسرائیل و ئەمریکای ئاژاوەگێڕەوە تا فەلەستین و قودس بگەڕێنێتەوە باوەشی حەقەوە.

342/