AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٣٨:٥٩ د.ن
1398775

بەرپرسیارێتی هێرشی حومس لە ئەستۆی پشتیوانانی تیرۆریستان و داگیرکەرانی خاکی سووریایە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: یارمەتیدان بۆ دروستکردنی فەزای مانەوە و درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی داعش و تەکفیرییەکان لە سووریا، کردەیەکی هاوتەریب و تەواوکەری دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە سەروەری نەتەوەیی سوریایە.

حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، لە پەیامی هاوخەمی بۆ ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی لە کۆلێژی سەربازیی حومس روویدا، ڕایگەیاند: ئەم کردەوە دزێوە نیشانی دا کە نەیارانی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا بەردەوامن لە ڕێبازە تیرۆریستی و دڕندانەکانی خۆیان کە نەتەوەی چەوساوەی سوریا لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

هێرشە تیرۆریستییە نگریسەکەی ئەم دواییەی حومس کە لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی گەنجی ئەم وڵاتە شەهید و برینداربوونی ژنارەیەکی زۆری لێکەوتەوە، بۆ من و دەوڵەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران جێی خەم و ئازار بوو.

بەردەوامی هێرش و کردەوە تیرۆریستییەکان لە سووریا لە چەند مانگی ڕابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامیی پاڵپشتی هەواڵگری و ئەمنی و لۆجستی بۆ تیرۆریستان بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی سووریا.

بێ گومان بەرپرسیارێتی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە ئەستۆی لایەنگرانی بیانی تاقمە تیرۆریستیەکانە لەوانە داگیرکەرانی خاکی سوریا کە ڕێگری لە مومارەسەی سەروەری نیشتمانی بەسەر یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە و شەڕی کاریگەر لە دژی تیرۆر دەکەن.

342/