AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٨:٣٨:٠٦ د.ن
1398259

پارتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان وەکوو دیکتاتۆر هەڵسوکەت دەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی بابلیون لە پەرلەمانی عێراق، پارتی بە هەڵسووکەوتی دیکتاتۆرانە لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی تۆمەتبار کرد.

 ئەسوان کلدانی بە وتنی ئەوەی کە پارتی سەبارەت بە ناوچە کێشەلەسەرکان وەکوو حزبی بەعس هەڵسوکەوت دەکات، وتی: پارتی بە کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ لە ڕووداوەکەی حەمدانییە لە نەینەوا، بزووتنەوەی بابلیوونی بە دەستێوەردان لە ئەو ڕووداوە تۆمەتبار کرد تا خەڵک لە دژی ئەو بزووتنەوە هان بدات و لە پرسی هەڵبژاردنەکان لە قازانجی خۆی بەکاری بهێنێت.

کەلدانی شرۆڤەی دا: دەسەڵاتی داد سەبارەت بە کارەساتەکەی حەمدانیە هێشتا بڕیاری نەداوە و ئێمە خەریکی سکاڵا کردن لە هەموو ئەو کەسانەین کە بزووتنەوەی بابلیوون بە دەستێوەردان لە ئەو کارەساتە تۆمەتبار دەکەن.

342/