AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٨:٣٧:٣٨ د.ن
1398258

دوایین زانیاری لە تەقینەوەکەی حومس/ 80 کەس کوژران

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆلێژی سه‌ربازی حومس بۆ زیاتر له‌ 80 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

 روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌:" كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خوێندكارانی كۆلێژی ئه‌فسه‌ری له‌ پارێزگای حومسی سووریا تەقێنرایەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 120 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ نۆ هاوڵاتی مه‌ده‌نی هه‌یه‌".

برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌، به‌شێكیان دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ئێستاشدا كه‌ به‌شێك له‌و بریندارانه‌ی كه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، دۆخی ته‌ندروستی به‌شێكی زۆر له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، حكوومەتی كۆماری عەرەبی سوریا، بۆ ماوەی سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری راگەیاند كە لە سبەینێ هەینیەوە دەستپێدەكات، وەك هاوسۆزیەك بۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی مەدەنی و سەربازی لەئەنجامی تەقینەوەكەی كۆلێژی سەربازی حمس.

342/