AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٥:٥٨:٤١ د.ن
1397940

تورکیا بە هاوکاری عێراق دژی پەکەکە ئۆپراسیۆن بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ڕەوا وەسف کردنی نیگەرانی ئەمریکا سەبارەت بە پەکەکە، داوای لە تورکیا کرد بەدوای هاوکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی کرد.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە هێرشە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە کە پەکەکە لە ئەستۆی گرت، ڕایگەیاند ئەمریکا پەکەکە بە ڕێخکراوێکی تیرۆریستی دەزانێت و لە پاڵ تورلیا لە دژی پەکەکە دەوەستێت.

متیۆ میلر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئێمە نیگەرانییە ڕەوا ئەمنییەتیەکانی تورکیا نیسبەت بە هەڕەەکانی پەکەکە لە دژی ئەو وڵاتە بە فەرمی دەناسین.

ناوبراو سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە دژی پەکەکە لە خاکی عێراقەوە زیادی کرد: ئێمە داوای لە تورکیا دەکەین هاوکاری عێراق بکەن لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم.

ناوبراو جەختی کرد ئەمریکا درێژە دەداتە هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیا لە دژی پەکەکە.

342/