جەبار عودە یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاند کە تەنیا لە سێ مانگدا 500 داعشی لە کەمپی ئەلهەول هەڵاتوون.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: کەمپی ئەلهەول لە سووریا لە ڕوانگەی ئێمەوە مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئاسایشی عێڕاق دێتە ئەژمار و حکومەتی ئەمریکا بەرپرسی ڕاستەوخۆی دروست کردنی ئاڵۆزی لە ئەو ناوەندە کە گەورەترین شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستەکان لە ناوچەکە و جیهانە. لە ئێستادا 20 هەزار تیرۆریست لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە جوگرافیایەک نزیک لە سنوورەکانی عێراق ژیان دەکەن.
342/