AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣٢:٥٠ د.ن
1397504

پڕۆژەی نائەمن کردنی ئێران شکستی هێنا

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیس وتی: دوژمن دەیەوێت یەکگرتوویی نەتەوەیی ئێمە لە ناوببات، بەڵام پڕۆژەی نائەمن کردنی ئێران و دروست کردنی کێشە لە وڵات، یەک لە دوای یەک شکست دەهێنێت.

 موجتەبا یووسفی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی جێژنی گەورەی سەشەقام لە شاری سنە لە سەروبەندی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام و هاوکات لەگەڵ هەفتەی وەحدەت، وتی: دوای ڕوون بوونەوەی ڕۆڵی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بشێوییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ئێران، خەڵک چی دیکە متمانەیان نییە و دەزانن کە دوژمنان دڵسۆزی گەلی ئێران نین و بەس بەدوای نائەمن کردنی ئەم وڵاتەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی دواییدا دوژمنان هەوڵی نائەمن کردنی سیستان و بەلووچستانیان دا، لەگەڵ شکست بەرەو بووەوە، ڕایگەیاند: دوژمن دەیەوێت یەکگرتوویی ئێمە لەناو ببات، بەڵام پڕۆژەی نائەمن کردنی دوژمنان بەردەوام و یەک لە دوای یەک خەریکە شکست دەهێنێت.

یەکگرتوویی گەل و یەکپارچەیی هێڵی سووری گەلی ئێرانە

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە وتنی ئەوەی کە هێڵی سووری خەڵکی ئێمە لە هەر ئێتنیک، ئایین و ڕەگەزێکەوە یەکگرتوویی نەتەوەیی و یەکپارچەیە و خەڵک ئیزن نادەن دوژمنان ئەو یەکگرتووییە تێکبدەن، وتی: دوژمن بزانێت گەلی ئێمە لە هەر هۆز و ئایینێتەوە لە پاڵ یەکن و جێگایەک کە بەرژەوەندی نەتەوەیی لە ئارادا بێت، هەر جۆرە کێشەی ئێتنیکی و ئایینی دەنێنە لاوە.

یووسفی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دوژمن ناتوانێت یەکگرتوویی نەتەوەیی و ئاسایشی ئێران لاواز بکاتەوە و باشتر وایە دوای ئەو هەموو شکستە چی دیکە پیلان بۆ نائەمن کردنی ئێران نەڕێژن، درێژەی دا: جگە لە خەڵک، هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەکانیش زۆر وشیارن و هەوڵەکانی دوژمن بەردەوام چاوەدێری دەکەن. دوژمنانی ئێران بزانن ئەگەر هەوڵێک بۆ تێکدانی یەکگرتوویی نەتەوەیی ئێمە بدەن یان بەدوای دروست کردنی کێشە و دووبەرەکێ لە ناو ئێران بن، هەوڵەکانی ئەوان لەلایەن دەزگا ئیتلاعاتی و ئەمنییەکانەوە پووچەڵ دەکرێتەوە.

ناوبراو جەختی کرد: خەڵک لە هەموو شوێنەکانی ئێران پابەندن بە کۆماری ئیسلامی و شانازی بە ئەوەوە دەکەن. لەلایەکی دیکەشەوە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەموو ئێتنیک و ئایینەکان ڕێز دادەنێت.

342/