AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣١:٢٥ د.ن
1397500

زانیاری نوێ لە هێرشەکەی سەر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ تیمێكی سەر بە هێزەکانمان دژی بنكەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا چالاكی فیداكاریی ئەنجامدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل روونیكردەوە "ئەم چالاكییە بەتایبەت لە ڕۆژی كردنەوەی پەرلەمان و لە شوێنێكی نزیك پەرلەمان، دژی ناوەندی كۆمەڵكوژكەر و ئەشكەنجەدەر ئەنجامدرا، وەك ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو، بەبێ ئاستەنگ، بەڕێوەچوو."

ئەوەش ڕاگەیێندراوە کە ئەم كارە فیداكارییە گەیشتە ئامانجی خۆی كە هاوڕێ چالاكوانەكانمان بۆ بەجێگەیاندنی فەرمانەكە گەیشتنە ئەوێ و بە سەركەوتوویی ئەنجامیاندا.

ئەوەش هاتووە کە بەڵام وەك هەمیشە ئاكەپە – مەهەپە بە بێ ڕێزییەكی زۆر بەرامبەر گەل و ڕای گشتی ئەنجامی ڕاستەقینەی چالاكییەكە دەشارێتەوە.

342/