AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣٠:٥٤ د.ن
1397499

دەستگیری 6 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ میت لە کوردستانی سووریا

ناوەندی مێدیایی هەسەدە لە دەستگیری 6 ئەندامی گرووپێکی سیخوڕی کە دانیان بە گواستنەوەی زانیاری و وێنەی ناوەندە سەربازییەکانی ناوچە کوردنشینەکان بۆ میت ناوە، هەواڵی دا.

ناوەندی مێدیایی هێزەکانی هەسەدە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەوان 6 ئەندامی گرووپێکی سیخوڕی کە دانیان بە ئەوەدا ناوە کە لە باتی وەرگرتنی پارە، زانیاری و وێنەی ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان بە میت داوە، دەستگیر کردووە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە ئەو 6 کەسە لە ڕێگای جیاوازەوە و لەلایەن کەسانی دانیشتووی تورکیا و ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تورکیاوە لە کوردستانی سووریا لەگەڵ میت لە پێوەندیدا بوون و جگە لە ناردنی ئەو زانیاریانە، لە چەندین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستیدا ڕۆڵیان هەبووە.

342/