AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٨:٤٤:٢٠ د.ن
1397192

ئەگەری هەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان ئێران و عەرەبستان

دوو کارناسی سەربازی سعوودی ئاماژەیان داوەتە سەر ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی گەشتیاری لە نیوان ئێران و عەرەبستان لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوو لایەنە.

 عیسا ئال فایع سەربازی خانەنشین کراوی سعوودی و کارناسی کاروباری ستراتیژی و ئەمنیەتی نێودەوڵەتی لە گفتوگۆ لەگەڵ سپۆتنیک جەختی کرد: پێوەندی نێوان عەرەبستان و ئێران لە مانگی مارسی ڕابردووەوە تا ئێستا زۆر باش چووەتە پێشەوە.

ناوبرو لە درێژەدا زیادی کرد: ڕەتوی جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتننامە لە ئەو کاتەوە تا ئێستا دەستی پێکردووە. ئێمە لابردنی ڤیزەی گەشتیاری لە نێوان دوو وڵاتەکە لە چوارچێوەی گەڕانەوەی پێوەندی دیپلۆماتیکی نێوان عەرەبستان و ئێران بەدوور لە چاوەڕوانی نازانین.

ئال فایع زیادی کرد: ئەو پێوندییە لایەنی ئەرێنی لە بواری ئابووری و بازرگانی و هەروەها ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی بۆ دوو وڵاتەکە دەبێت. ئەوان دەتوانن ناوچە گەشتیارییەکانی یەکتر باشتر بانسن.

342/