AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٨:٤٠:٢٨ د.ن
1397183

شیاع سودانی شاندێکی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستانی ناردە تاران/ گرووپە چەکدارە کوردەکان دەرکران

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند کە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێم بە یاوەری شاندێکی ئەمنی، بەرەو تاران بەرێککەوتن.

 راوێژکاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئەمنی، بۆ تەواوکردن و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، بەرەو تاران بەرێکەوتن.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ناردنی شاندی ئەمنی عێراق بە راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بووە.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی تێدایە .

چەند رۆژ لەمەوپێش لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران رایانگەیاند کە سەرجەم بارەگای هێزە کوردییەکان لە عێراق و هەرێم بە شێوەیەکی یەکجاری چۆڵکراون.

ئێستا هێزی عێراقی لە سنووری ئێران ولە نزیک بارەگاکانی حزبە کوردییە دژبەرەکانی ئێران بڵاوەیان پێکراوە و ئاڵای عێراق بەرزکراوەتەوە.

وەزیری بەرگری عێراق پێشتر وتبووی سەرجەم هێزە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران چەککراون و رەوانەی پێنج بنکەی سەربازی ناوخۆی عێراق کراون.

342/