AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٣

٧:٠٠:١٥ د.ن
1396869

بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی، قەیرانی سووریا چەند مانگە کۆتایی دێت

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند کە لە ئەگەری نەبوونی دەستێوەردانی دەرەکی، قەیرانی سووریا لە چەند مانگدا چارەسەر دەکرێت.

 بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە گفتوگۆیەکدا جەختی کرد کە ئەگەر دەستێوەردانی دەرەکی لە پرسەکانی سووریا نەبێت، قەیرانی سووریا لە ماوەی چەند مانگدا چاەسەر دەبێت.

بەشار ئەسەد لە درێژەدا باسی کرد: لە ئێستادا دۆخی سووریا نەگونجاو یان خراپە، ڕاشکاوانە بیڵێم کە دۆخ خراپە و ئازارەکانی خەڵکی سووریا خەریکە زیاتر دەبێت.

ناوبراو وتیشی کە خەڵکی سووریا لە پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە دۆخیان باشتر دەبێت و ئەوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەفەری من بۆ چینە.

ئەسەد وتیشی هێشتا شەڕ لە سوریا کۆتایی نەهاتووە و مەترسیی لیبرالیزمی مۆدێڕنی ڕۆژاوایی کە لە ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت و مەترسیی توندڕەوی بەرۆکی سووریای بەر نەداوە.

342/