AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٣

٦:٥٩:٥٣ د.ن
1396868

قەیس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیدا چیتر رێگه‌ناده‌ن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوابكه‌وێت

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌ز عه‌لی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوپنه‌ته‌وه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن دڵشاد میرانی خوێندرایه‌وه‌.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛ "سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی عێراقمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی درێژخایانی دواكه‌وتنی موچه‌ به‌ گرنگ زانیوه‌ و رۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی به‌غدامان كرد و له‌گه‌ڵ شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی كۆبوینه‌وه‌ و كێشه‌كانی مامۆستایانی و فه‌رمانبه‌ران و وانه‌بێژان و خانه‌نشینان به‌وردی خرانه‌ڕو، شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیدا كه‌ چیتر رێگه‌ناده‌ن موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوابكه‌وێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیداوه‌ به‌ ئه‌ندامانی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی كه‌ "ده‌بێته‌ زمانحاڵ و به‌رگریكاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا، ئه‌ندامانی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌ و داواكاری دامه‌زراندنی وانه‌بێژان، یه‌كخستنی سیستمی مووچه‌ له‌ زاخۆوه‌ تا به‌سره‌ و گرفتی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، هه‌روه‌ها خواستی مووچه‌خۆران له‌ دابه‌شكردنی راسته‌وخۆی مووچه‌كانیان به‌غداوه‌ به‌كارتی بانكی باسكران و داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان كرد.

342/