AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٨ ئەیلوول ٢٠٢٣

٨:٥٣:١٧ د.ن
1396526

گەمارۆی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا گەمارۆی نوێی هاوپەیوەند بە ئێرانەوە بەسەر چەند کەس و کۆمپانیا سەپاند.

 وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە گەمارۆی نوێی بە بیانووی پاڵپشتی لە بەرنامەی درۆنیی ئێران سەپاند.

بە گوێرەی راگەیاندنی ماڵپەڕی وزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئەمریکا 5 ناوەند و 2 کەسی جێگیر لە ئێران، چین، هۆنگ کۆنگ، تورکیا و ئیماراتی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئەو کەس و ناوەندانە لە پێکهێنانی بەشە هەستیارەکانی هاوپەیوەند بە بەرنامەی درۆنیی هێرشبەری ئێرانەوە بەشداریان هەبووە.

بە پێ ڕاگەیاندنی ئەو ناوەندە ئەمریکییە، ناوەندە گەمارۆ دراوەکە لە ئێران کۆمپانیای پێشەنگ سەفحە لە شاری ئیسفەهانە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر ئەو ناوەندە ئەمریکییە 28 ی خەرمانانیش بە بیانووی پاڵپشتی لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی سەربازی و درۆنی ئێران چەند ناوەندی ڕووسی و چینیی خستبووە لیستی گەمارۆکانەوە.

342/