AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٣

٦:٥١:٠٦ د.ن
1395416

حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین شکستی هێناوە

ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند کە جگە لە دیپلۆماسی لە بوارێکی تریشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین شکستی هێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌ڵاحه‌دین بەهائەدین، ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: حكومەت جگە لە "شكستهێنانی لەپرسی دیبلۆماسی و گفتوگۆكاندا لەبواری پەروەردەشدا گەورەترین شكستیهێناوە كە بەداخەوە هەستی پێناكەن.

سه‌ڵاحه‌دین بەهائەدین ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لەمیانەی بەشداریكردنی كۆنفرانسی گشتی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی یەكگرتو لەشاری سلێمانی، رایگه‌یاند: "حكومەت لەخراپترین دۆخی هەستكردن بە مەسئولیەتدایە و ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە هەرێمی كوردستان كردوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومەت جگە لە "شكستهێنانی لەپرسی دیبلۆماسی و گفتوگۆكاندا لەبواری پەروەردەشدا گەورەترین شكستیهێناوە كە بەداخەوە هەستی پێناكەن، پێشكەوتنی هەر گەل و نەتەوەیەك بەندە بە پەروەردەو فێركردن و كە لەهەرێم فەرامۆش كراوە".

342/