AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٣

٦:٤٤:٠٢ د.ن
1395143

مەترسی لە سەر ژیانی ڕۆژنامەنووسێکی زیندانی لە هەولێر

رۆژنامەنووس گوهدار زێباری لە ئاسایشی گشتی هەولێر مانی لە خواردن گرتووە.

سێ ساڵ لەمەوبەر ده‌یان رۆژنامه‌نوس و چالاکوانێکی بادینان لەلایەن دەزگای هەواڵگری هەرێمی كوردستانەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکران و لە ئێستادا ژمارەیەکیان ئازادکراون و ژمارەیەکیان لە زینداندا ماونەتەوە، یه‌كێك له‌و زیندانیانه‌ی گوهدار زێبارییه‌.

گوهدار زێباری مانی لە خواردن گرتووە و رەوشی تەندروستی لە ئاسایشی گشتی هەولێر زۆر نا جێگیرە.

كونسوڵخانه‌ی بریتانیا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانن له‌ مانگرتنی رۆژنامەنووس گوهدار زێباری لە خواردن لەناو زینداندا و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

كونسوڵخانه‌ی بریتانیا له‌ هه‌ولێر له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" (پێشتر تویته‌ر) رایگه‌یاندوه‌، "بریتانیا زۆر نیگەرانە لە مانگرتنی رۆژنامەنوس گوهدار زێباری لە خواردن لەناو زینداندا، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری ئەم بابەتە دەکەین لەگەڵ ئەو رۆژەی کە دیاریکراوە بۆ دادگاییکردنی لە ۱ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ".

بنەماڵەی گوهدار زێباری رایدەگەیەنن، رەوشی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئاسایشی گشتی هەولێر زۆر نا جێگیرە و "هەر حاڵەتێكی نەخوازراو ڕوبدات و دۆخی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئەستۆی دەزگای ئاسایشە".

ئاماژەی به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، "داوامان لە گوهدار زێباری كراوە مان گرتنەكەی بشكێنێ و دەستهەڵگرێت، بەڵام گوهدار زێباری بەردەوامە لەمانگرتن تا ئازادبونی، لەئێستادا گوهدار زێباری لە هۆڵێكە كە 160 كەسی تێدایە و بارودۆخی لەناو زینداندا زۆر مەترسیدارە".

342/