AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٣

٦:٠٤:٥٠ د.ن
1395132

ڕێگەنادەین هیچ گرووپێکی جیایی خواز لە هەرێمی کوردستان و سنووری ئێران چەک هەڵگرێت و پیلان بگێڕێت

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لە سەر نەهێشتنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە نزیک سنوورەکانی وڵات، رایگەیاند: ڕێگەنادەین هیچ گرووپێکی تیرۆریستی و جیایی خواز لە هەرێمی کوردستان و سنووری ئێران بمێنێت.

حوجەتولئیسلام رەئیسی لە لێدوانێکدا لە رێورەسمی نمایشی سەربازی هێزی چەکداری ئێران رایگەیاند کە بوونی هێزی ئێران لە کەنداوی فارس ئاسایش هێنەرە.

رەئیسی وتی: ئەمڕۆ توانای بەرگری هێزی چەکداری ئێمە هەم لە باری راهێنان، لێهاتوویی و هەم تەیاربوون بە جیهازاتی پێشکەوتوو و بەرۆژ، زۆر باڵایە.

وتیشی: بە هەموو تواناوە دەڵێین کە یەکێک لە نیشانەکانی بەهێزیی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی هێزی بەتوانای چەکدارە.

ئەمرۆ لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا مووشەکی فەتاح و درۆنی موهاجری 10 روونوێنی دەکرێت و هاوکات ئێران بووەتە ئەندامی هاوپەیمانی ناوچەیی و جیهانی.

جەختیشی کرد: بوونی هێزی بیانی لە ناوچەکە گەورەترین کێشەیە. بە پێچەوانەوە بوونی هێزی ئێمە لە کەنداوی فارس و ناوچەکە ئاسایش هێنەرە.

سەبارەت بە چەک داماڵینی هێزە جیایی خوازەکان لە دەوروبەری سنوورەکانی ئێران، عێراق کاری باشی دەستپێکردووە. ئێران دەبێ وەفدێک بنێرێتە عێراق بۆ متمانە لە چەک کردنی ئەو هێزانە.

جەختیشی کرد هیچ گرووپێکی جیایی خواز لە ناو هەرێم و لە سنووری ئێران رێگەی پێنادرێت چەکدهەڵگرێت و پیلان دژی کۆماری ئیسلامی بگێرێت.

342/