AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٣

٦:٠٢:٤١ د.ن
1395129

نمایشی جیهازاتی هەوافەزای سپا/نمایشی جۆرەکانی مووشەکی بالستیک و کرووز

لە ڕەوتی ڕژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران چەندین جۆر مووشەک و جیهازاتی سەربازی چێ کراوی ئێران لەوانە بالستیک، سجیل، خوڕەمشار، فەتاح و کرووزی پاوە نمایش درا.

 لە ڕژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کەنار مەزارگەی ئیمام خومەینی چەندین جۆر مووشەک و سیستەمی بەرگری و هەروەها مووشەکی هایپرسۆنیکی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران نمایش درا.

نمایش درانی مووشەکی هایپرسۆنیک

لە ڕژەی دەستکەوتی هێزە چەکدارەکان لە کەنار مەزارگەی ئیمام خومەینی مووشەکی هایپرسۆنیکی فەتاح نمایش درا.

ئێران بە دەستخستنی مووشەکی فەتاح چووە ڕیزی چوار وڵاتی خاوەنی ئەو تەکنۆلۆژیاوە.

مووشەکی فەتاح بەهۆی تەکنۆلۆژیایەکەوە کە هەیەتی هیچ دژە مووشەکێک ناتوانێت لە بەرانبەر بوەستێتەوە و تێکی بشکێنێت.

مەودای بڕینی ئەو مووشەکە 1400 کیلۆمەترە و ئامانجەکە بە وردی دەپێکێت.

هەروەها لە ئەو ڕێوڕەسمەدا سیستەمی مەجید، سیستەمی پێوەندی، دۆزینەوەی شوێنی دیاری کراو، کیانی 800 پالس، تانکی زولفەقار، ئۆتۆمبێلی سژە تەقەی ڕویینتەن، و سیستەمی گەڕۆکی ددان پزیشکی، جۆرەکانی موهاجر و … نمایش درا.

342/