AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٧ ئەیلوول ٢٠٢٣

٧:٤٦:٠٥ د.ن
1394211

گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک مومکین نییە

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، گەڕانەوەی پارتی بۆ پارێزگای کەرکووکی نامومکین وەسف کرد.

 سەعد موتەلبی بە وتنی ئەوەی کە هەموو هێزە سیاسییەکان لەوانە کوردەکان جگە لە پارتی ئیزنی نێودەوڵەتی کردنەوەی پرسی کەرکووک نادەن، ئەو کێشەیە ئەبێ لەلایەن بەرپرسانی ناوخۆیی و لە سەرووی هەموویانەوە پەرلەمان، چارەسەر بکرێت.

موتەلبی زیادی کرد: بەدی هاتنی خەونی پارتی بۆ گەڕانەوەی دۆخی پارێزگای کەرکووک بۆ پێش ساڵی 2017 نامومکینە و ئەو پارتە ئەبێ وەکوو دیکەی پارتە سیاسیەکانی عەرەب، تورکمان و کورد ڕۆڵی سیاسی خۆی جێبەجێ بکات، وتی: هەموو هێزە سیاسییەکان لەوانە کوردەکان جگە لە پارتی ئیزنی نێودەوڵەتی کردنەوەی پرسی کەرکووک نادەن، چونکوو ئەو کێشەیە ئەبێ لەلایەن بەرپرسانی ناوخۆیی و لە سەرووی هەموویانەوە پەرلەمان، چارەسەر بکرێت.

342/