AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٧ ئەیلوول ٢٠٢٣

٧:٤٤:٢٤ د.ن
1394207

هاوپەیمانی ئەمریکا و کوردەکانی سووریا شکستی هێناوە

گۆڤاری فارێن پالیسی یەکێک لە لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان کوردەکان و عەرەبەکانی خەسار بەرکەوتنی هاوپەیمانێتی نێوان ئەمریکا و کوردەکانی سووریا وەسف کرد.

 گۆڤاری سیاسی فارێن پالیسی ئەمریکا لە دروست بوونی درز لە نێوان ئەمریکا و کوردەکانی سووریا، بەهۆی پێکدادانەکانی یەک مانگی ڕابردوو لە نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە دەیرەزوور هەواڵی دا.

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە یەکێک لە لێکەوتەکانی ئەو پێکدادانەی خەسار بەرکەوتنی بەرژەوەندیی ئەمریکا لە سووریا و لاواز بوونەوەی شوێنگەی ئەو وڵاتە لە بەرانبەر ڕکابەرەکانی لە سووریا وەسف کرد.

ئەو گۆڤارە هەروەها ئاڵۆزی نێوان کورد و عەرەب لە سووریای نیشانەی شکستی ستراتیژی ئەمریکا لە سووریا وەسف کرد.

342/