به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێكرا
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنیان، تاوتوێ كران.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنیان، تاوتوێ كران.
هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه
نێچیرڤان بارزانی باسی له بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، "هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه"، هه‌روه‌ها دڵنیاییدا كه هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست ببێت.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق، جه‌ختی له بایه‌خ و گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ یارمه‌تی و ئاسانكارییه‌كانی له گواستنه‌وه‌ی زیاره‌تكارانی ئێرانی له یادی عاشورا و چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێندا.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه
342/